شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-02 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەتیف ڕەشید و سوودانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دارایی نێوان بەغدا و هەولێر کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بە مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی کێشە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق  و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆب وونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: لەتیف ڕەشید و محەممەد شیاع سوودانی کۆ بوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی حکوومەت خرانەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە، هەروەها گرنگیی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازیش دووپات کرایەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە