شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-25 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەحمەد شەرع لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ترەمپ کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
لە ئیستەنیووڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆ بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کۆ بوومەوە، لەبارەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ترەمپ بە مبەستی خۆش کردنی زەمینەیێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە سووریا".

باراک ئاماژەی بەوەش کرد، جەختم لەوەکردەوە کە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریا ئامانجی سەرەکیمان دەپارێزێت کە شکستی هەمیشەیی داعشە، هەروەها بۆ ئەوەیە دەرفەتێک بۆ گەلی سووریا بڕەخسێنێت بەمەبەستی بەدیهێنانی داهاتوویێکی باشتر.

نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا دەستخۆشی لە سەرۆکی سووریا کرد بۆ "ئەو هەنگاوانەی کە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکانی ترەمپ سەبارەت بە چەکدارانی بیانی، ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، کەمپ و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گرتویەتیەبەر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە