شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-20 16:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ ئێران فراون بکرێن

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا وێڕای پێشکەش کردنی سوپاسی تایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی پشتگیری کردن لە هەڵەبجە لەکاتی کیمیابارنکردنیدا زیادی کرد: ئەگەرچی پارێزگایێکی بچووکی هەرێمی کوردستانین بەبۆنەی ۱۱۸ کیلومەتر سنووری هاوبەشەوە دەتوانین ئاستی پێوەندییەکان بەرز بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە وتەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و بەتایبەتی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی دەربڕی و وتی: "بە ناوی هەموو خەڵکی هەڵەبجە و بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە، سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کە یەکەم وڵات بوو بە هانای هەڵەبجەوە هات لە کاتی کیمیابارانکردنیدا."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە سنوورێکی ۱۱۸ کیلۆمەتریمان لەگەڵ ئێران هەیە، هەرچەندە ئێمە پارێزگایێکی بچووکی هەرێمی کوردستانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوو سنووری هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەو دوو سنوورە ئەنجام دەدرێت. مانگی ڕابردوو دیدارێکی هاوبەشمان لەگەڵ پارێزگاری بەڕێزی کرماشان ئەنجامدا، و بە هاوکاریی ڕێزدار کۆنسوووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و مامۆستا قادر قادری پێشنوێژی هەینی پاوە، بەستێنی پێویست بۆ خزمەتگوزاری سەردانیکەران فەراهەم کرا.

نوخشە ناسح زیادی کرد: لێرەوە داوا دەکەم گرنگییەکی جددی بە سنووری نافەرمی سازان بدرێت و پلانێک دابڕێژرێت بۆ دابین کردنی بنەمای پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەکار هێنانی ئەو سنوورە و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان.

پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەوە کردەوە: "جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵی، دەتوانین لە بواری ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمیشدا هاوکاریی یەکتر بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە