شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-20 14:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلی تەتەر: دەمانەوێت لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان پێوەندییەکانمان گەشە پێبدەین

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری دهۆک لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لە ئیرادەی بەهێز و جیددی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاریی دهۆک بۆ گەشەپێدان بە پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران و کۆمپانیا ئێرانییەکان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوون لە کۆڕبەندی سنە دەربڕی و ڕایگەیاند: هەرچەندە دهۆک سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێراندا نییە، بە هۆی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کوردانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا و هەروەها لە کاتی شەڕ لەدژی ڕژێمی بەعس، هەمیشە پەیوەندییێکی نزیک لە نێوانیاندا هەبووە.

ناوبراو لێدوانەکانی نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای کوردستان لەبارەی ڕیشەی هاوبەشی ئێران و کوردەکانی هەرێمی کوردستان پشتڕاست کردەوە و وتی: بە سەرنجدان بەم هاوبەشییە ڕەگەزی، زمانی، فەرهەنگی و ئایینیانە، هەمیشە جەختمان لە ئیرادەی جیددی خۆمان کردووەتەوە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان.

ناوبراو ئاماژەشی دا بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان و چالاکییەکانیان لە چەند پڕۆژەیەک لە پارێزگای دهۆک، ئەوەش سەرەڕای نەبوونی سنوورێکی هاوبەش لەگەڵ ئێران و وتی: دەمانەوێت پەرە بەو پەیوەندییانە و چالاکیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە دهوک بدەین.

عەلی تەتەر ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی پێکردووە و دەتوانین ئەم پێوەندییانە قووڵتر و زیاتر بکەینەوە.

پارێزگاری دهۆک دووپاتی کردەوە کە لە ڕێگای بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە کارئاسانی بۆ چالاکیی بازرگانیی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە