شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-20 12:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر وەبەرهێنانێک لە سامانی نەوتدا، دەبێت لە ڕێگەی حکوومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت

پوختەی هەواڵ
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن و وەبەرهێنان، پێشێل کردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "هەندێک لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، کە بریتیه‌ لە ڕێککەوتنی نوێی وزە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار، ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەست کردن بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێل کردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌".

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژەی بە نایاسایی بوونی ئەو گرێبەستانە کردووە کە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەنجام دراون به‌ ژماره‌ (۵۹/فیدڕاڵی ۲۰۱۲ و ۱۱۰/فیدراڵی ۲۰۱۹).

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، سەرەڕای پێویستی عێراق بۆ زۆرترین وەبەرهێنانی غاز و دابین کردنی خواستی ناوخۆیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەو ڕێوشوێنانەی حکوومەتی هەرێم گرتوویەتیەبەر پێشێلکارییێکی ڕوونی یاسای عێراق پێکدەهێنێت: "سامانی نەوت هی هەموو عێراقییەکانە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حکوومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وەزارەت بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پووچەڵبوونەوەی ئەو گرێبەستانە دووپات دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە