شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-19 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆی بۆ پشتگيرى ئێران له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، له‌ لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران کۆ بوویەوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌."

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: "هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ئاڵنگارييه‌كانيان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستيی هەماهەنگيى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكييان له‌سه‌ر هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە".

شایانی باسە نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" سەردانی ئێرانی کرد و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئەنجام دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە