شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-18 17:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەفدی دەم پارتی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی گەڕایەوە

پوختەی هەواڵ
وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان كە بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی گرتووخانەی ئیمرالییان كردبوو گەڕانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەفدەكە پێكهاتبوو لە هەریەكە لە پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان و پاریزەر ئۆزگور ئیرۆل پارێزەری ئۆجالان.

شاندەکە هێشتا هیچ ڕاگەیێندراوێكیان لەبارەی سەردانەكە بڵاو نەكردوەتەوە.

هاوكات لەگەڵ سەردانی وەفدی ئیمرالی، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا كە خاوەنی دەستپێشخەریی نوێی ئاشتییە لە توركیا، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "دەرگای توركیایێکی بێ تیرۆر كراوەتەوەو؛ داوا دەكەم لە پەرلەمان لیژنەی یەكڕیزیی نیشتمانی و هاوسۆزیی دروست بكرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە