شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-14 05:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ترەمپ: سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا هەڵدەگیردرێن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لەسەر داواکاریی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە  فەرمان بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەردەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ترەمپ لەبارەی سزاکانی سەر سووریا وتی: "دەتوانین سزاکان لەسەر سوریا لابدەین، چونکە دەمانەوێت دەستپێکی نوێیان پێبدەین."

ترەمپ هەروەها گوتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی هەیە: "ئیدارەکەم یەکەمین هەنگاوەکانی ناوە بە ئاراستەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سووریا، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دەیەیەکدا. بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنم کە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی نوێی سووریا لە رۆژانی دوایی ئەم هەفتەیە لە تورکیا کۆ دەبێتەوە."

ترەمپ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیاوە پرسیاری سزاکانی سەر سووریای لێکراوە و گوتیشی: "زۆر کەس لەوبارەیەوە پرسیاریان لێکردووم، چوونکە ئەو شێوازەی کە ئێمە سزامان بەسەردا سەپاندوون، دەرفەتی ئەوتۆیان ناداتێ، هەربۆیە دەمانەوێت یارمەتییان بدەین."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە