بڕیارەکەی PKK زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت ئەم هەنگاوەی پەکەکە و بڕیاری چەکدانان، زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە بارەی بڕیاری چەک دانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە سەکۆی "ئێکس" نووسیەیەتی: بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، جێگەی پێزانینە.
ناوبراو دەشڵێت: پارتی کرێکارانی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.
عەبدی وتیشی: متمانەی تەواومان هەیە ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیدەگەیێنێت: هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی گرنگ بنێن و هەموو لایەک پاڵپشتی پێویست پێشکەش بکەن.

بۆچوونی بەکارهێنەران