پەیامی دەمیرتاش لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشندنەوەی پەکەکە
پوختەی هەواڵ
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه دڵسۆزانه كار بۆ گه‌وره‌بوونی توركیا بكه‌ین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش ئه‌مڕۆ له زیندانی ئه‌درنه‌وە تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ش، سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ هەموولایێک دەنێرێت، به‌هیوایه ئەو هەنگاوانەی بۆ ئاشتی گیراونەتەبەر لەگەڵ ئازار و یادەوەری ئەزموونی ڕابردوو یه‌كبگرنه‌وه.
دەمیرتاش ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بە بۆنەی دەرئەنجامی کۆنگرەی پەکەکە، بە تایبەتی سوپاسگوزاری عه‌بدوڵا ئۆجەلان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ سەرۆک کۆمار، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و ده‌مپارتی و هەموو سەرکردەکانی بەتایبەت ئه‌حمه‌د تورک و په‌روین بوڵدان.
ده‌میرتاش ده‌شڵێت، "ئێستا کاتی کارکردنە بۆ به‌دیهێنانی بۆ سه‌قامگیری و ئازادی و دیموكراسی، هه‌روه‌ها كاتیه‌تی ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه دڵسۆزانه كار بۆ گه‌وره‌بوونی توركیا بكه‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران