شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-12 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە سێ قۆناغ چەک دادەنێت

پوختەی هەواڵ
دوای ۴۱ ساڵ لە خەباتی چەکداری، ئەمڕۆ پەکەکە بڕیاری دا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. بەڵام پرۆسەکە هێشتا نەچووەتە قۆناخی کردەیی، کەناڵێکی تورکیاش ئیدیعا دەکات، پەکەکە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە سێ قۆناغ چەک دادەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سی ئێن ئێن تورک بڵاوی کردەوەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان ڕادەست دەکەن کە لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی دەبێت.

ئەو کەناڵە زیاتر ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو شوێنانەی هەرێمی کوردستان کە پەکەکە چەکەکانیان ڕادەست دەکەن بریتین لە ئامێدی و کانی ماسی لە دهۆک، کۆیە لە هەولێر، ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی. لەو ناوچانە دەبن کە بنەکە و بارەگاکانی ئەو پارتەی لێوە نزیکە.

شایانی باسە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامنامەی ۱۲هەمین کۆنگرەی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی په‌که‌که‌ و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە