شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-12 05:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا ۵۴۵ جار چەند ناوچەیێکی هەرێمی بۆردوومان کردووە

پوختەی هەواڵ
هەپەگە رایگەیاند، لە رۆژی ۷ی ئەم مانگەوە تاوەکوو ڕۆژی شەممە، سوپای تورکیا ۵۴۵ جار لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشی کردۆتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕۆژی  شەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە ۷ و ۸ و ۹ و ۱۰ی مانگ، سوپای تورکیا بەردەوام بووە لە بۆردوومان و بۆردومانی سنووری گوندەکانی بەری چیای گارەی کردوە.

ئەوەش رۆژێک دوای ئەوە دێت کە پەکەکە رایگەیاند، کۆنگرەی خۆیان بەسەرکەوتویی ئەنجامداوە و لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە کۆنگرەکەدا لەبارەی کاکردرنی پەکەکە بڕیاری گرنگیان داون و لە ماوەیێکی زۆر نزیکدا ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنن.

هەپەگە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە هێزەکانیان لە وەڵامی ئەو هێرشیانەدا ڕۆژی ۷ی ئەم مانگە لە ڕۆژئاوای زاپ بە درۆن گورزیان لە چەند هێزێکی سوپای تورکیا وەشاندووە لە کاتی هێرشکردندا، هەروەها ڕۆژی ۸ی ئەم مانگە بە درۆن گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاندوە زیان بەر زرێپۆشێک کەوتووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە هەمان ڕۆژ و هەمان ناوچە، گەریلا درۆنێکی سوپای تورکیایان خستۆتەخوارەوە و هەروەها ڕۆژی ۹ی مانگیش گورزیان لە چەند ئامانجێکی سوپای تورکیا وەشاندوە کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە