شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-11 11:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بەمەستی درووستکردنی هاوپەیمانێتی کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ  لە بارەگای رەوتی هەڵوێست بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیێکی هاوبەش و یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی پێکهێنانی بەرەو هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەریەکە لە نوێنەرانی نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بەرەی گەڵ، ڕەوتی هەڵویست، بزووتنەوەی پەیوەندی و گرووپێک لە کەسایەتییەکان لە بارەگای رەوتی هەڵوێست کۆ بوونەتەوە.

پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق مەبەستی کۆ بوونەوەکەیە، پێشتر ئەو لایەنانە ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو بۆ دروستکردنی یەک لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە