شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-10 12:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنگرەکەی PKK مێژووی بوو؛ پێویستە حکوومەتیش هەنگاوی کردەیی هەڵگرێت

پوختەی هەواڵ
پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان بە "مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت، سوود بە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنێت.

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 رایگەیاند، کۆنگرەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان سوود بە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنێت، "لە ئاییندەدا رێگە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە تورکیا خۆش دەکات."

ئەو ئەندامەی شاندی ئیمراڵی، کۆنگرەکەی بە "مێژوویی" ناوبردووە؛ داوای لە حکوومەتی تورکیاش کرد هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت و رایگەیاند، "بێگومان ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، تورکیا بەرەو دیموکراسیبوون دەبەن."

بوڵدان گوتیشی، باوەڕیان وایە پرۆسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەئەنجام دەگات، "با ئێستا هەمووان سەرنجیان لەسەر ئاشتی و ئاییندەی تورکیا بێت."

پەروین بوڵدان، لەبارەی ئەگەری بەشداربوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆنگرەی حیزبەکەی گوتی، "بە ئەگەرێکی زۆر، پەیوەندییەکی تەکنیکی رێکخراوە؛ نامەوێت زۆر بچمە نێو وردەکارییەوە."

 ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی، ئاماژەی بەوەش کرد، "رێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە. بۆیە پێم وایە، دەبێت بە هۆشیارانە و سەرنجەوە قسە بکەین. پێم وایە نابێت زیان بە پرۆسەکە بگەیێنین. بۆیە تاوەکو ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام دەگات، دەبێت ئاگامان لە هەر گوتەیەک بێت کە دەیکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە