شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-06 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکان ‌و دیمەشق لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی سووریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەسەدە کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سووریا تیڤی نزیک لە حکوومەتی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاوی کردەوە: "لیژنەیێکی هاوبەش لە هێزەکانی هەسەدە و حکوومەتی سووریا چوارەم کۆبوونەوەیان لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجام دا، تێێدا تاوتوێی بەڕێوەبردنی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئەلعەمڕە و کۆنیکۆ کراوە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون".

ئەوەش خراوەتەڕوو، شاندەکەی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکە بووە، شاندەکەی حکوومەتی سووریاش حوسێن عەبدوڵڵا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا سەرۆکایەتی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە