شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-05 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە لە ڕۆژنامەى وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە

پوختەی هەواڵ
یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە و لە ئەمڕۆوە هەڵەبجە وەک ۱۹هەمین پارێزگاى عێراق بەڕەسمى ناسێنرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە ڕۆژنامەى وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە و یاساکە دەنێرینەوە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجوومەنى نوێنەران و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى حکوومەتى فیدراڵى و حکوومەتى هەرێم، کە دەبێت مەرسوومى کۆمارى بۆ دەربکرێت و جارێکى دیکە مەرسومەکە لە رۆژنامەى وەقائیع لە هەفتەى ئایندەدا بڵاو دەکرێتەوە".

وەزیری دادی عێراق وتیشی: "بەمشێوەیە رێکارە یاساییەکانى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کۆتاییان دێت و پێویستە لەم رۆژەدا لەگەڵ دەستخۆشیمان بۆ هەموو لایەک، پیرۆزباى گەرم ئاراستەى خەڵکى کوردستان بەگشتى و خەڵکى هەڵەبجە بەتایبەتی بکەین، ئاواتەخوازین بە گشتى ئەم یاساییە هاندەربێت بۆ حزمەت کردنى زیاترى هەڵەبجەییەکان".

وەزیرى دادى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: "بەپێى بڕیارى محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، پێویستە لە ماوەى ۶۰ ڕۆژدا رێنماییەکانى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە دەربچێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە