شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-29 12:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ پارێزگاری کردن لە پێگەی کورد لە بەغدا پێویستمان بە کاری هاوبەش و پێکەوەییە

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و سەرۆکی بەرەی گەل کۆ بوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر: "کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەپێناو پارێزگاری کردن لە سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، پێشوازیی کرد لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و شاندی یاوەری.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی تورکیا و سووریا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەپێناو پارێزگاری کردن لە سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە