ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر پێشمەرگە بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی دوو هێرشی درۆنی گرووپێکی تیرۆریستی، پێنج پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێشەممە، ۲۹-۰۴-۲۰۲۵، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "دوێنێ و بەیانیی ئەمڕۆ، گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە: "بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی هەرجۆرە پیلان و هێرشێکی ناحەزان بدەنەوە."
ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە کاتێکدا پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن."
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هێزی پێشمەرگە
#درۆن
#دهۆک
#ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#هێرشی تیرۆریستی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران