شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-27 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسعوود پزیشکیان کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعوود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بارزانی زیادیشی کرد: خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەنووسێت: لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.

دوێنی شەممە، ۲۶ـی نیسانی ۲۰۲۵ زایینی؛ ۶ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی تەقینەوەیێکی گەورە لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس ڕووی دا کە تاوەکوو ئێستا  ۲۵ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ۸۰۰ کەسیش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە