کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە سووریا دەستی پێکرد+ وێنە
پوختەی هەواڵ
بە بەشداریی زیاتر لە ۴۰۰ کەس کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا لە شاری قامشلۆ، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ۲۶-۰۴-۲۰۲۵، دەستی پێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دوو لایەنی سەرەکیی کۆنفرانسەکەن. هەر یەکە لە ئەنەکەسە و پەیەدە ۱۳۰ ئەندامیان لە کۆنفرانسەکەدا دەبێت و ئەوانی دیکەش میوانانی ناوچە جیاوازەکانن
ئامانجی کۆنفرانسەکە ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی پارتە سیاسییەکانی کوردی کوردستانی سووریایە لەسەر چۆنێتی بەشداریی یەکگرتووانە لە داهاتووی سووریادا، وەکو یەک شاند و بە هەڵوێست و بۆچوونی هاوبەش.
له ههرێمی كوردستانەوە، دكتۆر حهمید دهربهندی، بەرپرسی دۆسیەی کوردستانی سووریا لە بارەگای بارزانی و لە كوردستانی تورکیاش، شاندێکی هاوبەشی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و ژمارەیەک پارتی دیکە، بهشداری كۆنفرانسهكه دەکەن.













گالەری وێنەکان
#سووریا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#کوردستانی سووریا
#کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد
#کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە سووریا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران