شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-23 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی و کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کۆ بووەوە و باسیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.

هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ کارئاسانی کردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.

قوباد تاڵەبانی و کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆ بوونەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە