شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-21 12:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرمانی دەستگیر کردن بۆ پارێزگاری پێشووی کەرکووک دەرکرا

پوختەی هەواڵ
لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی ڕەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک دەرکرد.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک لەسەر دۆسیەیی گەندەڵی، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەش دەکەن، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بڕیارەکەی داوە.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەتۆمەتی دۆسییێکی گەندەڵییەوە لە دادگای ڕەسەفای بەغدا دەستبەسەر کراوە کە پەیوەندیی بەهاوکاریی خێزانە ئاوارەکانی شەڕی داعشەوە هەیە.

ڕاکان جبووری لە ساڵی ٢٠١٧ بووە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک و تاوەکوو ڕۆژی ١١ی ٨ی ٢٠٢٤ لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بوو، دواتر ڕێبوار تەها کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە شوێنەکەی دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە