شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-19 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ دەستی پێکرد

پوختەی هەواڵ
ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە کەمپی هۆل دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا ناوچەکە پێشهات و ڕووداوی زۆری بەخۆیەوە بینی، چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە. ئەو پێشهاتانە ڕێگەی بە شانەکانی داعش داوە کە جووڵەی خۆیان زیاد بکەن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و سوود لەو بۆشاییە وەربگرن لە ژمارەیێک ناوچەی سووریادا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بنەمایە داعش ژمارەیێک چالاکی تیرۆریستی دژی خەڵکی مەدەنی و هێزە سەربازییەکان ئەنجام داوە. لە هەمان کاتیشدا خەریکی دامەزراندنی سەربازی و ڕێکخستنەوەی خۆیەتی و هەوڵەکانی زیاتر دەکات".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لەسەر بنەمای زانیاری ڕاستەوخۆ کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستخراون سەبارەت بە بوونی شانە ڕێکخراوەکانی داعش لە ناوەوە و دەرەوەی کامپی هۆڵ ئەنجام دەدرێت، کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کەمپەکە و دەوروبەری دەدەن.

ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ دەستی پێکرد

ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی بنەما مرۆیی و سەربازییەکانیان و لە درێژەی تێکۆشانەکانیان دژی تیرۆر، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ و دەوروبەری ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە، ئەو ئۆپراسیۆنە جارێکی دیکە پێداگری و پاپەندبوونیان بە بەها مرۆییەکان و هەوڵی بەردەوام بۆ بنبڕکردنی تیرۆر کە ئەمنییەتی گەلەکەمان و جیهان دەخنە مەترسییەوە دووبارە دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە