شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-17 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا ۶۰ هەزار پاوەند بۆ ڕێگری لە کۆچی نایاسایی کوردان تەرخان دەکات

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، نزیکەی ۶۰ هەزار پاوەند بۆ هەڵمەتێکی بانگەشە و ریکلام بۆ ساردکردنەوەی کۆچ کردنی هاونشیتمانییانی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری Mancunian matters بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، بڕی ۶۰ هەزار پاوەند کە دەکاتە نزیکەی ۸۰ هەزار دۆلار، تەرخانی کردووە بۆ ریکلام کردن و بانگەشە دژی کۆچ کردنی نایاسایی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەریتانیا.

بەگوێرەی ئەو گۆڤارە بەریتانییە، وەزارەتی ناوخۆ؛ نزیکەی ۳۰ هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ریکلام کردن لەدژی کۆچکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لەنێو ڕیکلامەکاندا کەسانێک باس لە مەترسی ئەو رێگەیە دەکەن.

نزیکەی ۲۵ هەزار دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە و کاری پەرەپێدان و نزیکەی ۱۵ هەزار دۆلاریش تەرخان کراوە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکانی ڕیکلامەکان بڵاو بکرێنەوە.

حکوومەتی بەریتانیا بەهیوایە ئەو هەڵمەتی میدیاییە، ئەو هەڵەتێگەیشتن و بڵابوونەوەی زانیارییە هەڵەیە کە لەلایەن باندە قاچاخچییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، ڕێگری بکات لەوەی هاونیشتمانییان لە رێگەی بەلەمی چووپەوە ڕوو لە بەریتانیا بکەن.

ئەو هەڵمەتە میدیاییە لەدوای ئەوە دێت، مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو حکوومەتی بەریتانیا دوو ڕێککەوتنی لەگەڵ هەریەک لە هەرێمی کوردستان و عێراق واژۆ کرد، بەمەبەستی هاوئاهەنگی زیاتر و ڕووبەڕووبوونەوەی باندەکانی قاچاخچی بە کۆچبەرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە