سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سلێمانی
پوختەی هەواڵ
بە مەبەستی بەشداری کردن لە نۆیه‌مین دیداری سلێمانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته سلێمانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییەوە پێشوازی لێ‌کرا، به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی که له زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌ردانی شاره‌که‌ی کردووه و جگه له‌وه‌ی پانێڵێکی تایبه‌تی ده‌بێت و له‌باره‌ی کێشه‌کانه‌وه قسه ده‌کات هاوکات له په‌راوێزدا کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
دیدارەکە ساڵانە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی (AUIS) رێکدەخرێت. گفتوگۆ و دانیشتنە گشتییەکان راستەوخۆ پەخش دەکرێن، لە پێناو گرەنتی گەیشتنێکی فراوانتر لەڕێی سەکۆ نیشتیمانیی و هەرێمایەتییەکانەوە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#بافڵ تاڵەبانی
#محەمەد شیاع سوودانی
#دیداری سلێمانی
#نۆیه‌مین دیداری سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران