شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-14 05:11 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنجەمین میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو

پوختەی هەواڵ
پێنجەمین کۆبوونەوەى میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا لە ئانتاڵیا بەڕێوەچوو و  هەردوولا داوایان کرد رێز لە سەروەرىی و پارێزراوى خاکى وڵاتانی دراوسێ بگیردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى دەرەوەى عێراق راگەیێنراوى هاوبەشی کۆبوونەوەکەى بڵاو کردووەتەوە، هەردوولا داوایان کردووە رێز لە سەروەرى و پارێزراوى خاکى هەردوو وڵات بگیرێت، هەروەها هاوئاهەنگى و هاریکاری لە بوارى سەربازی و ئاسایشى سنوور و بنەبڕکردنى تیرۆر و پیشەسازیى بەرگریى و وزە و ئاو و پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان زیاتر بکرێت.

بەشدارانى کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگى جێبەجێکردنى داواکارییەکەى عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە کردەوە.

لەبارەى ئەوەى پەیوەندارە بە "میکانیزمى پێنج قۆڵى" لە سووریا و وڵاتانى دراوسێى بۆ رووبەڕووبوونەوە تیرۆر کە لە ۹ى ئادارى ۲۰۲۵ لە ئوردن پێکھێنرا، لیژنەى ئەمنیی عێراق و تورکیا جەختیان کردەوە لەوەی ناوەندێکى ئۆپراسیۆنى هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێت.

ئەو میکانیزمە لە نێوان وڵاتانى سووریا، تورکیا، عێراق، ئوردن و لوبنان پێکهێنرا بۆ رووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر و تووندکردنەوەى سنوورەکان.

لە راگەیێندراوەکەى تورکیا و عێراقدا هاتووە: "پێویستە لیژنەى هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کەمپى هۆل و ڕۆژ و کەمپەکانى دیکە لە سووریا".

بە گوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، شاندى هەردوولا باسیان لەوە کردووە کە ڕۆژى ۸ى ئایارى ۲۰۲۵، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى تورکیا دەکات و لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى ئەو سەردانەیان کردووە کە تێیدا چوارەمین کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵاى هاریکاریى ستراتیژیى نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، سابت عەباسی، وەزیرى بەرگرى و رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى نوێنەرایەتى عێراقیان کردووە.

بەشدارانى کۆبوونەوەکە پێشوازییان لە ئەنجامى ئەرێنى کۆبوونەوەى نێوان شاندى ئەمریکا و ئێران کردەوە کە ۱۲ى نیسان لە مەسقەتى پاتەختى عومان ئەنجامدرا. عێراق و تورکیا جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونى ئەو دیالۆگانە ڕێگە خۆش دەکات بۆ  چارەسەرێکى ئاشتییانە بۆ ململانێکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە