کۆشکی ئیلیزێ: نێچیرڤان بارزانی دووشەممە سەدارنی فەرەنسا دەکات
پوختەی هەواڵ
کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، لە پاریس پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکی ئیلیزێدا هاتووە: رۆژی 14ـی نیسانی 2025، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیاندا: "سەرۆککۆمار و سەرۆک [نێچیرڤان] بارزانی باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەکە و پێکەوەکارکردن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەکەن."
ئیلیزێ هەروەها ئاماژە لەوە دەکات، "هەردوو سەرۆک دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ دەکەن و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دووپاتدەکەنەوە."
ئەمە یەکەمین سەردانی ئەمساڵی نێچیرڤان بارزانییە بۆ پاریس دوای ئەوەی لە کانوونی یەکەمی پار، بۆ بەشداری کردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کەنیسەی نۆتردام، سەردانی وڵاتە ئەورووپییەکەی کرد.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#فەرەنسا
#ئیمانوئێل ماكرۆن
#کۆشکی ئیلیزێ
#کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا
#ئیمانوێل ماکرۆن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران