لەسەر بنەمای دانوستانەکان لە ئەمریکا نزیک بووینەوە
پوختەی هەواڵ
دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی تیمی ئێران و ئەمریكا لە شاری مەسقەتی عومان پاش ۲ سەعات و نیو كۆتایی هات و وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکە ئاشکرا کرد.
ئەم دانوستانە بە ئامادەیی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیۆ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانە ناڕاستەوخۆکە عەباس عێراقچی لە نووسینێكدا رایگەیاند، گفتوگۆكە لە "كەشوهەوایێكی بنیادنەرانە و ئەرێنیدا" بەڕێوەچووە و لەسەر بنەمای دانوستانەکانی خولی یەکەم لە ئەمریکا نزیک بووینەوە.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "دوای تەواوبوونی گفتوگۆكە، وەفدی ئێران و ئەمریكا بۆ ماوەیێكی كەم بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان یەكترییان بینیوە و هەفتەی ئایندە درێژە بە گفتوگۆكانیان دەدەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران