شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-05 11:22 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردە فەیلییەکان قەرەبوو بکرێنەوە و ڕەگەزنامە و ماڵ و سامانیان بۆ بگەڕێتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ۴۵ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی دا جەخت لە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکاتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەیان و گەڕاندنەوەی وڵاتینامە و ماڵ و سامانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کوردانی فەیلی تەنیا لەبەرئەوەی کوردن و پشتیوانیی شۆڕشی کوردستانیان کرد، ڕووبه‌ڕووی کوشتن، دەستگیرکردن و راگواستن و ونکردن و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانیان بوون.

لەو یادەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: "جەخت لەسەر داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەینەوە بەپێی بڕیاری دادگەی باڵای تاوانه‌کانی عێراق کە ئەو تاوانەی به‌ جینۆساید ناساندووه‌، کوردە فەیلییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکاتەوە و رەگەزنامە و ماڵ و سامانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکات."

لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "خوشک و برایانی فه‌یلیمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هەمیشە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کانیان و به‌دیهینانی دادوه‌ری بۆ ئه‌وان و هەرچی پێویستە لەم بارەیەوە، درێخی ناکه‌ین."

جینۆسایدی کوردانی فەیلی و هەموو هەوڵەکانی سڕینەوە و ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "مێژوویەکی رەش و رابردوویەکی تاڵن کە جگه‌ له‌ نەهامەتی و ناسەقامگیری بۆ وڵات هیچی دیکەی نه‌هێناوە."

نێچیرڤان بارزانی پێی وایە: "ده‌بێت ئەو رابردووە ببێتە پەند و وانه‌ بۆ به‌دیهێنانی داهاتوویەکی باشتر کە لەسەر بنەمای لێکگەیشتن و هاوبەشی و قبووڵکردنی یەکدی و پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان لە عێراقدا بنیات نرابێت."

جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە عێراق بە چەندین قۆناخ دەستی پێکردووە و لەسەردەمی پاشایەتییەوە تاوەکو رژێمی بەعس. گەورەترین قۆناخی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بوو، دوای ئەوەی لە ساڵی ۱۹۸۰ بەپێی بڕیاری ۶۶۶ـی بەعس کوردانی فەیلی لە ماڵ و حاڵییان دەرکران و بێبەشکران و بڕیاردرا هەموو موڵکەکانیان لێوەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە