پارتی لەبەر بەرژەوەندیی گشتی هەندێک پۆستی خۆی بە لایەنەکانی تر دەدات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی کارگێڕیی مهکتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانی دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقیە نیوز، تیشکی خستەسەر نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و لەبارەی هەوڵەکانبۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: گفتوگۆکان لەنێوان دوو حیزبە سەرەکییەکەی کوردستان لەپێناو پێکهێنانی حکومەت، بەردەوامە.
ناوبراو زیاتر وتیشی: ئەنجامی هەڵبژاردن ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە سەرۆکی حکوومەت هی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بێت و دەنگەکانی پارتی بەتەنها لەکۆتا هەڵبژاردن هاوتای دەنگی سەرجەم حیزب و لایەنەکانی دیکەیە.
میرانی وتیشی: جار هەیە ڕێککەوتنی ئەرزی واقیع پابەندمان دەکات لایەنێک کەمتر لەبەشی ڕاستەقینەی خۆی پێبدرێت.
ناوبراو دەشڵێت: پشکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دانووستانەکانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە و ئەوە ڕێککەوتنێکی تایبەتی نێوان پارتی و یەکێتییە و پێشتر یەکلاکراوەتەوە، بۆ هەر دۆخێکی نوێش قسەی نوێ دێتە کایەوە.
فازل میرانی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەرپرسانی باڵای بەغدا ئەوە بزانن کە کورد تەنها لەپێناو مووچە و دەستکەوتی ماددی خەباتی نەکردووە، "بەڵکوو بۆ ئەوە خەباتمان کردووە لە عێراقدا هاوبەش و یەکسان بین"، بەداخەوە هێشتا جۆرێک بیرکردنەوەی شۆڤێنی هەیە کە سیستمی فیدڕاڵی و هاوبەشیی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقی پێ هەزم ناکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران