پارێزەرەکەی ئیمامئۆغڵو دەستگیر کرا
پوختەی هەواڵ
پۆلیسی تورکیا، پارێزەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ و بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد پەهلیڤان، پارێزەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەرچوو.
پۆلیسی خۆجێیی تورکیا، ئەمڕۆ چوونە نێو ماڵەکەی محەممەد پەهلیڤان، پارێزەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، فەرمانەکەیان جێبەجێ کرد و دەستگیریان کرد.
لە بەرانبەردا ئیمامئۆغڵو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەستگیرکردنی پارێزەرەکەی پشتڕاست کردەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#ئیستەنبووڵ
#پۆلیسی تورکیا
#ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
#گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ
#پارێزەری ئیمامئۆغڵو
#محەممەد پەهلیڤان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران