نیگەرانیی ئەمریکا لە دۆخی تورکیا و ئامادەیی بۆ هاوکاری لەپرسی سووریا
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لە ناسەقامگیری دۆخی تورکیا و بڕیار نیە لێدوان لەسەر هەموو بابەتێکی سیاسی ناوخۆیی لە تورکیا بدەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارکۆ رۆبیۆ، بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە: "چاودێری دۆخی تورکیا دەکەن و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و نایانەویت ئەو جۆرە ناسەقامگیریە لە حکومڕانی هیچ کام لە هاوپەیمانەکانیان ببینن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان نیگەرانن لە دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە.
رۆبیۆ باسی لەوەش کرد: "بڕیار نییە وڵاتەکەی لێدوان لەسەر هەموو بابەتێکی سیاسی و ناوخۆیی لە تورکیا بدات و خواستی واشنتۆنیشی بۆ کارکردن لەگەڵ رەجەب تەبیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕیوە لەبارەی سووریا".
بۆچوونی بەکارهێنەران