شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-26 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نیگەرانیی ئەمریکا لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
مارکۆ روبیۆ نیگەرانیی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکەی ئەم دواییانەی تورکیای بە هاکان فیدان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی سێشەممە ۲۵ی ئاداری ۲۰۲۵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، مارکۆ روبیۆ نیگەرانیی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکەی ئەم دواییانەی تورکیای بە هاکان فیدان گەیاندووە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاوتا تورکییەکەی کردووە کە حکوومەتی وڵاتەکەی رۆڵی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکراینا و باشووری قەوقاسدا هەبێت.

روبیۆ ستایشی رۆڵی تورکیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووە و دووپاتی کردووەتەوە: پێویستە هاوئاهەنگییێکی نزیک هەبێت بۆ پاڵپشتی کردن لە سووریایێکی سەقامگیر، یەکگرتوو و ئاشتیخواز، کە نەبێتە بنکەی تیرۆری نێودەوڵەتی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت هەردوولا "تاوتوێی هاوئاهەنگییان لەبارەی پرسە سەرەکییەکانی وەکوو ئاسایش و بازرگانی کرد".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە