شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-20 22:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توركیا لە قۆناغێكدا دەژی كە هەموو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەكاتە ئامانج

پوختەی هەواڵ
دەم پارتی، دەستبەسەركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبووڵ بە نایاسایی و دژی دیموكراسی ناوزەد دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی لە بارەی گرتنی ئەکرەم ئیمام ئوغلوەوە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "خەڵكێكی زۆر لە نێویاندا ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، رەسوڵ ئەمراهـ شاهان، سەرۆكی شارەوانی شیشلی، كارگێڕانی شارەوانی و رۆژنامەوان دەستبەسەركراون. هەموو ئەم كردانە بە تەواوەتی كردەوەی كوودەتاچین".

لە درێژەی راگەیاندنەکەدا دەم پارتی دەڵێت: "توركیا لە قۆناغێكدا دەژی كە پڕۆسەیەكی كوودەتای مەدەنی دەسەڵاتی دادوەری و حكوومەت بە هاوبەشی بەرهەمهێنراو هەموو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەكاتە ئامانج".

دەم پارتی دەشڵێت: "بڕیاری دەستبەسەركردنەكە نایاسایی و دژە دیموكراسییە كە ساڵانێكە دژی پارتەكەشمان پیادە كراوە".

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لەسەر ڕاسپاردەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە/کەجەکە و گەندەڵی دەستبەسەرکرا.

 لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا بێجگە لە ئیمامئۆغڵو، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ زیاتر لە ۱۰۰ کەسی دیکە دەرکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە