PKK لە قەندیل فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستە خوارەوە
پوختەی هەواڵ
پەكەكە ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنی لەلایەن هێزەكانیانەوە فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی توركیا لە جۆری ئاکینجی لە قەندیل خرایە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "لە کاتژمێر ۷:۲۰ خولەکی ئێوارەی ۱۶ـی (ئازار/۳)ـی ۲۰۲۵، لەلایەن یەکینەیێکی سەر بە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال، فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوان لە جۆری ئاکینجی کە بە بەرزی لە ئاسمانی قەندیل دەفڕی و دەوڵەتی تورک پێی وابوو ناخرێتەخوارەوە، خرایە خوارەوە".
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەشكردوە، ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوام بن، ئەوانیش مافی خۆیانە بە مەبەستی بەرگری، ئەو جۆرە فڕۆکە هەواڵگرییانە بخەینە خوارەوە و ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران