مەسروور بارزانی و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە کرد.
هەرودوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كرا.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسروور بارزانی
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
#حەمید شەتڕی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران