شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-14 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریا ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع کرا

پوختەی هەواڵ
لیژنەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سوریا، ڕەشنووسی دەستووری ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كرد و بەگوێرەی دەستورە نوێكە، قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵ دەبێت.

بەپێی هەواڵی کورپرێس، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا، دەڵێت: "لیژنەکە دەستووری بەسەر پێشەکییەک و چوار بابەتدا دابەش کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بابەتی بڕگە گشتییەکان بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوی وڵاتەكە كۆماری عەرەبیی سووریایە و ئەنجومەنی گەل مافی لێپرسینەوەی لە وەزیرەكان و گۆڕینی سەرۆک كۆماری هەیە، هەروەها دەسەڵاتی جێبەجێ كردن لای سەرۆک كۆمار دەبێت و پەیوەندی وەزیرەكان ڕاستەخۆ بەوەوەدەبێت.
بەگوێرەی دەستوور، دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزیی خاک و گەل و هەروەها هەوڵی دروستكردنی لاپەڕەیێكی تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دراوە، هاوكات جەخت جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کراوە و تەنیا یەک دەسەڵاتی گەورە لە دەستی سەرۆکدا هەیە، ئەویش "ڕاگەیاندنی باری نائاساییە".
 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە،  دەستووری نوێ مافی ژنان و ئازادی بیروڕای زامن كردووە و فیقهی ئیسلامی سەچاوەی سەرەکی یاسادانان بووه، هەروەها دەسەڵاتەكانی سەرۆک كۆمار بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سنوورداركراوە و قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵ دەبێت.
هەروەها هەڵوەشاندنەوەی دادگای دەستوری ئێستای ڕاگەیاند و دەڵێت: "سەرۆک كۆمار مافی ئەوەی هەیە دادگایێکی دەستووریی نوێ دەستنیشان بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە