شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-13 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و مەزڵووم عەبدی دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی و مەزڵووم عەبدی جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا."

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ بارزانی شی کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا  جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتیی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە، پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە