هەر دەبێت ڕۆژێک کەرکووک بگەڕێتەوە بۆ کوردستان
پوختەی هەواڵ
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جووتیارانی کەرکووک جەختی کردەوە کە هەر دەبێت ڕۆژێک کەرکووک بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە: "لەکاتی نووسینەوەی دەستووردا لە ۲۰۰۵ هەڵەیێکی گەورە کرا ئەو ناوچانە ناونرا ناوچەی ناکۆکی لەسەر".
بارزانی دەشڵێت: "ئەوناوچانە ناوچەی ناکۆکی لەسەر نین بەڵکوو ناوچەی داگیرکراون. ناوچەی دابڕێندراون و ئەوانە ناوچەی کوردستانین و بەزۆر لە خەڵکی ئێمە سەندراونەتەوە و ڕۆژێکێش دەبێت ئەو خەڵکی ئێمە بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بەڵام بەسەربەرزی".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#کەرکووک
#مادەی 140
#ناوچە کێشەلەسەرەکان
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#ناوچە جێناکۆکەکان
#ناوچە دابڕێنراوەکان
#ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران