شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-10 17:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراقی تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و تەناهی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق و پێوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

مستەفا کازمی لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی کاتی حکوومەتی عێراق بووە، پێشتریش لە سەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە