شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-08 12:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە مەرجی گەرەنتی کردنی پارەدان؛ ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئامادە دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە  ڕێگای تورکیاوە دەست پێبکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان (APIKUR) دەڵێت: ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە، هەر کات ئەو مەرجانە جێبەجێکران لە مانگی تشرینی دووەمی (٢٠٢٣)ەوە چەند جارێک پەیوەندیمان لەبارەوە کردووە، کە هاوشێوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراقی فیدراڵی، مامەڵە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.

ئەپیکۆر دەشڵێت: پێویستمان بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و شەفافە کە گەرەنتی پارەدان بکات، لەگەڵ جێبەجێ کردنی شەفافانەی بڕگەکانی یاسای بوودجەی عێراق و چارەسەرکردنی قەرزی کۆمپانیاکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە