شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-08 11:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرسی ئاگربەست لەسەر مێز نییە/ دەبێت PKK دەستبەجێ‌ چەکەکانیان رادەست بکەن

پوختەی هەواڵ
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەجێ‌ چەکەکانیان ڕادەست بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "زەمان"ی توركی لە زاری گولەرەوە بڵاویكردووەتەوە: "ڕێکخراوی تیرۆریستیی پارتی كرێكارانی كوردستان و سەرجەم درێژکراوەکانی کە لە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکان و بە ناوی جیاواز کاردەکەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کوێ بن، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیان بدەن و دەستبەجێ و بێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن، هەر لێدوانێک یان کارێک کە پێچەوانەی ئەمە بێت، هیچ بەرامبەرێكی نییە".

وەزیری بەرگریی توركیا ڕاشیگەیاندووە: پرسی وەک ئاگربەست لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، کە نەخراوەتە ناو دەقی بەیاننامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نابێ بخرێنە بەرنامەی کارەوە، چوونکە هەرگیز شتێکی وا لەسەر مێز نییە.

گولەر وتووشیەتی: ئامانجی کۆتایمان لەناوبردنی تیرۆر و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانە بەتەواوی، هەروەها نەهێشتنی هەموو هەڕەشەکانە بۆ سەر وڵاتەکەمان، کە ئەوەش خواستی هاوبەشی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیە، بۆیە ڕێگە بە تێكدانی پرۆسەکە نادرێت، یان بەخراپی بەكاربهێنرێت و ماوەكەی درێژ بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە