شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-04 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشداریی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کۆچبەرانی کورد

پوختەی هەواڵ
حکوومەتی بەریتانیا لە پێگەی فەرمی خۆی بەزمانی کوردی هۆشداریی داوەتە کۆچبەرانی نایاسایی و دەڵێت: ئەوەی قاچاخچییەکان پێتان دەڵێن، دوورن لە ڕاستی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی بەریتانیا لەو هۆشدارییەدا کۆچبەرانی کورد بەزمانی کوردی ئاگەدار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی قاچاخچییەکان پێت دەڵێن کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت،  ئەم قسەیە زۆر لە ڕاستی دوورە.

حکوومەتی بەریتانیا دەشڵێت: کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا گەلێک تێچوونی هەیە، تەنانەت لەوانەیە گیانیشت تێدا بچێت، گەلێک ژن و پیاو و منداڵ مردوون کاتێک هەوڵیان داوە لەڕێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیا.

بەریتانیا وەک هۆشداریی بە کۆچبەرانی نایاسایی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بە نایاسایی بێنە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێن و دەربکرێن، ئەمانە ئەو شتانەن کە پێویستە وەک کۆچبەر بیزانی سەبارەت بە یاساکانی کۆچ لە بەریتانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە