شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-04 09:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیسرائیل کەناراوەکانی سووریای کرده‌ ئامانج؛ تەقینەوەی بەهێز لە تەرتووس

پوختەی هەواڵ
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کرده‌ چه‌ند ناوچه‌ و شوێنێکی سه‌ربازی له‌ به‌نده‌ری ته‌رتووسی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا ناوخۆییەکانی سووریا ڕایگه‌یاندووه‌، "فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان که‌ پێده‌چێت ئیسرائیلی بن، چه‌ندین بۆردوومانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی نزیک به‌نده‌ری ته‌رتووسی سووریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام داوه‌".

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی بۆ که‌ناڵی جه‌زیره‌ ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ "هێرشه‌کانی ئیسرائیل سیستەمی به‌رگریی ئاسمانییان له‌ ده‌وروبه‌ری شاری تەرتووس کردۆته‌ ئامانج".

هاوکات، سوپای ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ بۆردوومانه‌کان گرته‌ ئه‌ستۆ و رایگه‌یاند: "ئێمه‌ شوێنێکی سه‌ربازیمان کرده‌ ئامانج که‌ کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕژێمی پێشووی سووریا بوو له‌ ناوچه‌ی قه‌رداحه‌ی سووریا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە