شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-02 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی ئێران متمانەی لە عەبدولناسر هیممەتی وەرگرتەوە

پوختەی هەواڵ
پەرلەمانی ئێران بە ۱۸۲ دەنگ متمانەی لە وەزیری ئابووری و دارایی وەرگرتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی پەرلەمانی ئێران بۆ لێپێچینەوە لە عەبدولناسر هیممەتی، وەزیری ئابووری و دارایی بەڕێوەچوو و لە دانیشتنەکەدا سەرۆککۆماری ئێران ئامادە بوو.

دوای ئەوەی مەسعوود پزیشکیان، بەرگری لە وەزیری ئابووری و دارایی کرد، هیممەتیش بەرگریی لە کارەکانی خۆی کرد و وتی لەماوەی کارکردنیدا توانیویوتی بە رێژەی ۱۰٪ هەڵاوسان کەم بکاتەوە، پەرلەمانتارانیش تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو، پاشان وەرگرتنەوەی متمانە لە ناسر هیممەتی خرایە دەنگدانەوە و لە کۆی ۲۷۳ پەرلەمانتار ۱۸۲ـیان دەنگیان بە بەڵێ و ۸۹ـیان بە نەخێر دا و بەمشێویە هیممەتی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

بەپێی مادەی ۱۳۵ لە دەستووری ئێران، سەرۆککۆمار پێویستە بۆ ماوەی سێ مانگ چاودێرێک بۆ وەزارەتەکە دیاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە