شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-02 11:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆجەلان ‌و ئەردۆغان پەرۆشی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە دەڵێت: کوردانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سوود لە پرۆسەی ئاشتی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا وەربگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوە عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) له‌ وتارێکدا كه‌ بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ى نووسیوه‌، لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دانانی چەک‌ و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ده‌ڵێت: "هەوڵە نوێکانی ئۆجەلان‌ و ئەردۆغان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان پەرۆشیان پێوە دیارە، ئەگەر هەوڵەکە سەربکەوێت، دەکرێت ببێتە فاکتەری دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی داینامیکی ناوچەیی".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئامانجەکانی سەرکردایەتی تورکیا ڕوونە کە دانانی چەکە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان، هاوکات  لادانی بەربەستە ئەمنییەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی تورکیایە لەگەڵ دراوسێکانی لە باشوور، سەرباری باشترکردنی ئابووریی‌ و باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا، ئەو هەوڵانەش لەکاتێکی گونجاودایە کە وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەچێت".
به‌وته‌ى دلاوەر عەلائەدین: "پەیوەست بە عێراق‌ و کوردانی عێراق، دەیانەوێت سوودی زۆر لە پرۆسەی ئاشتی ببینن، هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بنکەی سەربازیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە، ناوچە شاخاوییەکانیش بوونەتە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوە توندەکانی نێوان هەردوو هێزەکە".
لەبارەی دۆخی سووریاوە، دلاوەر عەلائەدین نووسیویه‌تى: "سەرکردەکانی کورد لە سووریا دەزانن کە ئەنقەرە و دیمەشق ڕێگە بە سیستەمێکی فیدراڵی یان شێوەیێک لە شێوەکانی خۆ بەڕێوەبردن نادەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت سیستەمی خۆبەڕێوەبردن هەمواربکەنەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی سووریا، سەرباری ئەوە مامەڵەی سەرکردەکانی سووریای نوێ لەگەڵ کورد ئاساییە"
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە