شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-02 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێدوانەکانی قەندیل، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی مەهەپە، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، یەکەم لێدوانی دا و گوتی: "ئەو لێدوانەی لە ئیمراڵی نووسراوە و شاندی دەم پارتی لە ۲۷ـی شوباتدا خوێندیانەوە، "سەرتاپای بە بەها و گرنگە."

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست رایگەیاند، "لێدوانەکە کە لە ئیمراڵی نووسراوە و لە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ لەلایەن شاندی دەم پارتی بۆ رای گشتی خوێندراوەتەوە، سەرتاپای بەنرخ و گرنگە. سەرچاوەی وەبەرهێنانی ئەو کەسانەی لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەترسن بەزوویی وشک دەبێت و تورکیا بووژانەوەیێکی بێوێنە بەدی دەهێنێت."

باخچەلی ئاماژەی بەوە داوە، ئەو لێدوانانەی لە قەندیلەوە هاتوون، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن و ئەمەش دڵخۆشییە.

سەرۆکی مەهەپە گوتیشی، یەکبوونی هەڵوێستی سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان و پشتگیری کردنیان لە بانگەوازی ۲۷ـی شوبات لەم قۆناخەدا سوودی هەموو کەسێکی تێدایە.

باخچەلی روونی کردووەتەوە لە میدیادا هەندێک کەس نیەتیان باش نییە و هەوڵ دەدەن بانگەوازی ۲۷ـی شوبات رەش بکەن و دەیانەوێ هەنگاوەکانی ئاشتی و ئارامی تێکبدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە