خانمه ئەندازیارێک بوو به سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاری بیناسازی پارێزگای کوردستان
پوختەی هەواڵ
ئەندازیار بەهار ڕاستین وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولی دەهەمی ئەم ڕێکخراوەیە بە هەڵبژاردنی ١١ ئەندامی ناوەندی کۆتایی هات و هەروەها بۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەندازیاران ئەفشن نامی سەنەندەجی وەکوو جێگری یەکەم، کورش تەیموری جێگری دووهەم و عەلی خوشگەوار دەبیری ڕێکخراوە دەسنیشان کران.
ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان نزیک بە دە هەزار ئەندامی ئەندازیاری لە پارێزگای کوردستان لە حەوت بەشی شارستانی، تەلارسازی، کارەبا، ڕووپێوی، میکانیک، شارسازی و هاتوچۆ هەیە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سنە
#ئەندازیار
#ڕێکخراوەی ئەندازیاری بیناسازی پارێزگای کوردستان
#بەهار ڕاستین
#ئەندازیار بەهار ڕاستین
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران