بارزانی و عامری چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە، ۲۶ـی شوباتی ۲۰۲۵، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازیی لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: "لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.
بارەگای بارزانی، باسی لەوەش کردووە: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوو.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#هەولێر
#بەغدا
#هادی عامری
#سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران