شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-25 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیێندراوێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ژیانی مامۆستایان له‌ خێمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له‌ سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ مه‌ترسیدایه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند ڕاده‌گه‌یێنین كه‌ له‌ ئێستادا خێمه‌یان هه‌ڵداوه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی په‌كخستنی شاده‌ماری ئابووری تاڵانچییان كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تاڵانچییه‌وه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌برێت".

له‌ په‌یامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌: "پاراستنی گیانیان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندایه‌ و هه‌ر ده‌ستدرێژیێک بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت".

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی داواشی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی عه‌ربه‌ت، شاره‌زوور، هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی ده‌كات، گیانی مامۆستایان بپارێزن.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی رێگەی عەربەت بۆ سلێمانی-یان بەڕووی تانکەر و بارهەڵگراندا داخستووە و بەپێی زانیارییەکان دوێنێ شەو هەندێ تانکەر هەوڵی تێپەڕاندنیان داوە، گرژی دروست بووە لەنێوان مامۆستایان و شۆفێرەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە